سەرۆک ئەرکانی بەرگری کەنەدا جەنەڕاڵ جۆناثان ڤانس وتی هەندێک لەو سەربازە کەنەدییانەی لە عێراقدا هەن و ژمارەیان دەگاتە 500 سەرباز بەشێوەیەکی کاتی دەگوازرێنەوە بۆ کوەیت، ئەمەش بەهۆی هۆکاری ئەمنیەوە.
ڤانس لە نامەیەکدا بۆ خێزانی سەربازەکان لە تویتەر دەڵێت " لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا و لە ئەنجامی پلانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوپەیمانێتی ناتۆدا، هەندێک لە سەربازەکانمان بەشێوەیەکی کاتی لە عێراقەوە دەگوازینەوە بۆ کوەیت."
لەلایەکی دیکەشەوە لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگری کڕواتیا ڕایگەیاند 14 سەربازی لە عێراق کشاندۆتەوە بۆ کوەیت، سلۆڤاکیاش ڕایگەیاند 7 سەربازی کشاندۆتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز