وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەنەدا سزا بەسەر 14 کەسی ناو ڕژێمەکەی ڕووسیادا دەسەپێنێت، لەوانەش دوو کچە گەورەکەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن.
لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا ئەمەریکا و بەڕیتانیا هەردووکیان سەپاندنی سزایان بەسەر کچەکانی پوتن کاتەرینا ڤلادیمیرۆڤنا تیخۆنۆڤا و ماریا ڤلادیمیرۆنا ڤۆرۆنتسۆڤادا ڕاگەیاند.
وتیشیان باوەڕییان وایە دوو کچەکەی سامانەکەی پوتنییان شاردۆتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز