Accessibility links

کەنەدا لەسەر هێرشی سەر مزگەوتەکەی کیوبیک دوو کەس دەسـتگیردەکات

  • VOA News

پـۆلیسی هەرێمی کیوبیکی کەنەدا دەڵێت لەسەر ئەو هێرشەی شەوی یەکشەممە کرایە سەر مزگەوت و سەنتەرێـکی ئیسلامی لە شاری کیوبیک 2 کەس دەسـتگیرکراون.

کرستین کۆلۆمب خانمە گوتەبێژی هەرێمی کیوبیک بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند 2 کەسیان کە گومانیان لێدەکرێت دەسـتیان لە هێرشەکەدا هەبووبێت دەسـتگیرکراون، یەکێـکیان لە شوێنە ڕووداوەکە و ئەوی دیکەیان لە ناوچەی دۆغلێینی نزیک شوێنی مزگەوتەکە. هەروەها پـۆلیس پـێی وایە کەسێـکی دیکە بەشداری لە هێرشەکەدا کردووە و بۆی هەڵاتووە.

جەستن ترودو سەرۆک وەزیری کەنەدا لە بەیانـنامەیەکدا بە توندی کوشتنکاریـیەکەی شەرمەزارکرد و بە هێرشێـکی تێرۆرستی ناودێری کرد و گوتی ئەو فرە پـێـکهاتەیەی لە وڵاتەکەیدا هەیە هۆکاری بەهێزیانە و لێبوردەیی ئاینی لە لای کەنەدیـیەکان لە بەها گرنگەکانیانە و موسڵمانانی کەنەدی بەشێـکی گرنگن لە پـێـکهاتەی نیشـتیمانی وڵاتەکەیان و کاری سەرشێتانەی لەو جۆرە لە کەنەدادا شوێنی نابێتەوە.

فلیپ کویار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کیوبیک ئەویش بە هەمان شێوە لەسەر تویتەرەکەی هێرشەکەی بە توندی شەرمەزاردەکرد و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیـیەکان کرد و گوتی داوای کردووە ئاڵای هەرێمەکەیان دابگرن بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانیـیەکان.

جێی ئاماژەیە شەوی یەکشەممە لە دەوروبەری کاژمێر 7:30 بە کاتی خۆجێی 2 کەس کە سەرودەموچاویان بەستبوو، خۆیان کرد بەو ناوەندە ئیسلامیـیە و تەقەیان لە خەڵکی ناو مزگەوتەکە کرد و لە ئاکامدا 6 کەس کوژران و 8 کەسی دیکە برینداربوون. قوربانیـیەکان تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 70 ساڵە. لە کاتی هێرشەکە 39 کەس لە ناو مزگەوتەکەدا بوون.

XS
SM
MD
LG