Accessibility links

کەنەدا سزا بەسەر بەرپرسان و لایەنێکی بەرگری ڕووسیادا دەسەپێنێت


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ
سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ دەڵێت کەنەدا سزای بەسەر 62 بەرپرسی ڕووسی و لایەنێکی کەرتی بەرگریدا سەپاندووە، ئەوەش بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا.

ترودۆ گوتی ئەو بەرپرسانەی ڕووسیا کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە پلەی بەرزییان لە حکومەتدا هەیە، هەروەها سزا بەسەر ئەندامانی خێزانەکانیاندا سەپێندراوە، لەگەڵ ئەوەشدا سزا بەسەر بەرپرسانی ئێستای لایەنەکانی کەرتی بەرگری ڕووسیادا سەپێندراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG