Accessibility links

حکومەتی کانادا ڕایگەیاندووە خەڵک بۆ ماوەی دوو حەوتوو لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە


ئیبراهیم جەهانگیری دەڵێت ناوەندی شاری تۆڕنتۆ و هەندێک شوێن کە زۆربەیان پەنابەران تێیدا دەژین هێشتا لە مەترسی ڤایرووسی کۆڕۆنا نەگەیشتوون

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئیبراهیم جەهانگیری ، توژێنەری سیاسی لە کانادا دەڵێت لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوو دا ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە هەروا زیاتر دەبێت. لە بەر ئەم هۆیە، دوکانەکان و فرۆشگا گەورەکان بە گشتی داخراون، مەگەر ئەوانەی بە شێوەیەکی پێویست بن. بەڵام ناوەندەکانی وەک دەرمانخانەکان کە زۆر پێویستن کراوەنە.

ئیبراهیم جەهانگیری، توژێنەری سیاسی لە کانادا
ئیبراهیم جەهانگیری، توژێنەری سیاسی لە کانادا

جەهانگیری هەروەها ئاگایی دەدات هەر چەند خەڵکێکی زۆر هەنە کە موسوڵمانن و هات و چۆی مزگەوتەکان دەکەن، حکومەتی کانادا هەر پێش قەرەنتینەش دیاری کردبوو کە رۆژانە زیاتر لە ١٠ کەس سەردان نەکەن. بەڵام، ئێستا کە قەرەنتینە کراوە، هیچ کەس حەقی هات و چۆی بۆ مزگەوتەکان نیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:55 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG