ئانیس کالاماری لێکۆڵەرەوەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆسییەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی داوای لە وڵاتانی کۆمەڵەی بیست کرد لە کۆبوونەوەکەیاندا لە ئۆساکای ژاپۆن دۆسییەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی بووروژێنن.
ڕۆژنامەنووسان لە کالاماریان پرسی کە ئایا دەبێت ئەو شاندانەی بەشدار دەبن لە کۆبوونەوەکەدا دووقۆڵی لەگەڵ شاندی سعودیەدا کۆببنەوە، لە وەڵامدا وتی " من سوورم لەسەر ئەوەی کوژرانی بەڕێز خاشقچی کوشتنێک بووە بە پشتیوانی دەوڵەتێک. ئەمە تاوانی کوشتنێک نیە کە کۆمەڵێک بەرپرسی گومڕا ئەنجامیان دابێت وەکو چۆن حکومەتی سعودیە باسی لێوەدەکات."
وتیشی " لەبەر ئەوە ئەو وڵاتانەی ئامادەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست دەبن دەبێت بەتەواوەتی بەرپرسیارێتی کوشتنی خاشقچی بخنە ئەستۆی سعودیە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز