ڕۆژی 17 ی 2 ی ساڵی 2011 یه‌که‌م ڕۆژی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵکی کورد بوو. خۆپیشانده‌ران له پارێزگای سلێمانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی سیاسی و دارایی و به‌ڕێوه‌بردن له هه‌رێمه‌که‌دا. خۆپیشانده‌ران داوای ڕیفۆرمی سیاسی و دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌کانیان ده‌کرد.
خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵک وه‌رگه‌ڕا بۆ توندوتیژی ، به‌لانی که‌م ده له خۆپیشانده‌ران کوژران له ماوه‌ی ئه‌و نزیکه‌ی دوو مانگی شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌دا و به سه‌دان که‌سی تریش شه‌ڵاڵی خوێن بوون هه‌م له خۆپیشانده‌ران و هه‌میش له هێزه‌کانی به‌رگریی سیڤیلی.
ئێستاش یه‌ک ساڵ پاش ئه‌و ڕووداوانه، ئایا حه‌ڤده‌ی شوبات توانیویه‌تی ئه‌و سه‌نگیه‌ی یه‌که‌مجاری خۆی بپارێزێت و ئێستا خوێندنه‌وه‌کان بۆ ئه‌و ڕووداوانه هه‌ر وه‌ک خۆین؟
ده‌گوترێت هێشتاش زه‌مینه ڕه‌خساوه بۆ گه‌ڕێکی تری خۆپیشاندان کردن، چونکه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هیچ په‌یمانێكیان جێبه‌جێنه‌کردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش شه‌پۆلێکی تری ناڕه‌زایی ده‌ست پێبکاته‌وه ئایا هه‌ر له پارێزگای سلێمانیدا سنوردار ده‌بێت؟
ئه‌م ڕووداوانه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ته‌مه‌نیدا چه‌ندێک کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ گۆڕانکاری له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا؟
لاوان په‌یامی خۆیان گه‌یاند و به‌ده‌نگێکی به‌رز هاواریان ده‌کرد نا، لاوان داوای سه‌رده‌میانه‌ی خۆیان هه‌بوو. به‌ڵام ئایا کاتێ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن خۆیانکرد به خاوه‌ن ماڵ له به‌رده‌رکی سه‌رادا توانییان هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێکی که‌می ئه‌و داوایانه‌ی گه‌نجان بێننه دی، یان ئه‌و داوایانه بوونه کارتی ده‌ستیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کار ده‌هێنرا؟
به‌ڵێن ساڵح ، له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا خسته به‌ر باسکردن.
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن:
ئاسۆ که‌ریم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی کوردستانی.
عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ده‌توانن له ڕێیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بن که ماوه‌که‌ی 57:03 خوله‌که.