کەسێک لە کالیفۆرنیا لە پاسێکی گرەیهاونددا کە لە لۆس ئانجلسەوە بەرەو سان فرانسیسکۆ گەشتی دەکرد تەقەی کرد و لە ئەنجامدا سەرنشینێک کوژرا و پێنج سەرنشینیدیکە برینداربوون، دواتر شۆفێرەکە پاسەکەی ڕاگرتووە و توانیویەتی تەقەکەرەکە بخاتە دەرەوەی پاسەکە.
پۆلیسی کالیفۆرنیا وتی گومانلێکراوەکە دەستبەسەر کراوە و هێشتا پاڵنەر یاخود هۆکاری تەقەکردنەکەی نەزانراوە.
یەکێک لە سەرنشینەکان بە ناوی مارک گرابان بە کەناڵی ئێن بی سی وت ئەو کەسەی تەقەی کرد کاتێک هاتۆتە ناو پاسەکەوە بەشێوەیەک قسەی کردووە کە نەدەتوانرا تێبگەی لێی، دواتر مشتومڕی بوو لەگەڵ کەسێکدا دوای ئەوە ئەو کەسە داوای لێکرد " بێدەنگ بێت ".
گرابان وتی " ئەو لە خۆیەوە قسەی دەکرد، چاوەڕێی کرد تا گەیشتینە وێستگەکە."
پۆلیس وتی ئەو سەرنشینەی گیانی لە دەستدا بەهۆی تەقەکردنەکەوە ئافرەتێکی 51 ساڵ بووە و خەڵکی کۆڵۆمبیا بووە. هەروەها دوو سەرنشینی دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینەکانیان سەختە.
سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس