Accessibility links

بەهۆی چەند ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە یەک شوێندا لە تورکیا لانیکەم 32 کەس گیانیان لەدەستدا


بەرپرسانی تورکیا دەڵێن بەهۆی چەند ڕووداوێکی هاتوچۆی جیاوازەوە لە باشووری تورکیا لانیکەم 32 کەس گیانیان لەدەستداوە، چەند ئوتومبێلێک خۆیان کێشاوە بە تیمێکی فریاکەوتنی خێرادا کە لە سەر شەقامەکە وەڵامی ڕووداوێکی هاتوچۆی دیکەیان داوە کە پێشتر ڕوویداوە.

فەرمانڕەوای هەرێمی گازیانتیپی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا داڤوت گول وتی لەو کاتەدا کە تیمەکان خەریکی ڕووداوەکە بوون، پاسێک خۆی کردووە بە شوێنی ڕووداوەکەدا و شانزە کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویشیاندا ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی تیمەکانی فریاکەوتنیان تێدا بووە. 20 کەسی دیکەش برینداربوون و چارەسەرییان وەرگرتووە.

گول لە شوێنی ڕووداوەکەدا لەسەر شەقامی ڕۆژهەڵاتی گازیانتیپ وتی " لە دەوروبەری کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانیدا پاسێک لێرەدا وەرگەڕاوە."

وتیشی " لەکاتێکدا کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی تەندروستی و هاوەڵەکانی دیکە خەریکی ئەم ڕووداوی هاتوچۆیە بوون، پاسێکی دیکە 200 مەتر لە دواوە وەرگەڕاوە. پاسی دووەم خلیسکاوەتە ناو شوێنی ڕووداوەکەوە و خۆی کێشاوە بە تیمەکانی فریاکەوتندا و خەڵکەکەی سەر شەقامەکەشی بریندارکردووە."

لە ڕووداوێکی جیادا، ئوتومبێلێکی بارهەڵگر 250 کم لە ڕۆژهەڵاتی ناحیەی دێریکەوە لە ماردین خۆی کردووە بە شوێنی ڕووداوێکی هاتوچۆی دیکەدا کە تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای لێبوون.

وەزیری تەندروستی تورکیا فەهرەتین کۆچا وتی بەهۆی ڕووداوەکەی ماردینەوە شانزە کەس گیانیان لەدەستداوە و 29 کەسی دیکە برینداربوون. وتیشی هەشت کەس لە بریندارەکان لە بارودۆخێکی خراپدان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG