ده‌نگدانی په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆی بۆرمایـیه‌کان له‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی له‌و وڵاته‌دا له چاکسازی دیموکراتیدا ئه‌نجامدراوه، به تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ داده‌نرێت.
له دوای ئه‌وه‌ی له مانگی سێی ساڵی ڕابردوودا حکومه‌تێکی سیڤیڵ گه‌یشته سه‌رۆکایه‌تی، پاڵێوراوه‌کان ڕکه‌به‌ری بۆ پڕکردنه‌وه‌ی 45 کورسی له کۆی 664 کورسی په‌رله‌مان ده‌که‌ن.
ڕابه‌ری ئۆپۆزسێۆنی سه‌ره‌کی ئوونگ سان سووکی که سه‌رۆکایه‌تی یه‌کگرتووی نیشتیمانی دیموکراتی ده‌کات، له ساڵی 1990دا پارته‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له‌و کاته‌وه بۆ یه‌که‌م جاره له هه‌ڵبژاردندا به‌شدار ده‌بێت. له‌و کاته‌دا ڕابه‌ره سه‌ربازیـیه‌کان ڕازی نه‌بوون ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگرن. وه‌ک شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی سنووردارکردنی جموجۆڵه‌کانی سان سووکی بۆ زیاتر له 20 ساڵ ناوبراویان له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌رکرد.
ئه‌مڕۆ یه‌کگرتووی نیشتیمانی دیموکراتی ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری هه‌یه ساخته‌کاری له کارته‌کانی ده‌نگداندا بکرێت. هه‌روه‌ها ئۆپۆزسێۆن ناڕه‌زایی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ترساندنی ده‌نگده‌ران.
ئوونگ سان سووکی گوتی پێشبینی ناکات ده‌نگدان له بورما بێ‌گه‌ردبێت. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌ڵام ده‌نگدانێکی گرنگ ده‌بێت.
له هه‌ڵبژاردنی گشتی ساڵی 2010 دا گازنده له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ساخته‌کاری به‌رفراوان هه‌بوو، پاڵێوراوانی له لایه‌ن له‌شکره‌وه پشتیوانی ده‌کران تیایدا براوه‌بوون. له‌وه کاته‌دا به‌هۆی ڕێگه‌نه‌دان به خۆ پاڵاوتنی ئه‌و ڕابه‌ره به ناوبانگه‌ی ئۆپۆزسێۆن نه‌درا، یه‌کگرتووی نیشتمانی دیموکراتی بایکۆتی هه‌ڵبژاردنی کرد.