ولیه‌م هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی پـێویسته حکومه‌تی بورما چاکسـازی زیاتر ئه‌نجام بدات به‌ر له‌وه‌ی سـزاکانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵبگیرێن.
ولیه‌م هه‌یگ که یه‌که‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه له ماوه‌ی 50 سـاڵی ڕابردوودا سه‌ردانی بورمای کردبێت، ده‌ڵێت ئه‌و چاکسـازیـیانه‌ی هه‌تا ئێسـتا له لایه‌ن سه‌رۆکی بورماوه ده‌سته‌به‌رکراون ئاسـتی ئه‌و هیوایه زیاده‌کات که به‌رجه‌سته‌بوونی دیموکراسی له‌و وڵاته‌دا به‌دی ده‌کرێت.
به‌ڵام گوتیشی ده‌بێت گوشـاره‌کان بۆ سه‌ر حکومه‌تی بورما به‌رده‌وام بن هه‌تاوه‌کو هه‌نگاوی زیاتر به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بنێت، له‌وانه ئازادکردنی زیندانکراوه سیاسیـیه‌کان.
به‌ڕێز هه‌یگ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی بورما ثین سین کۆبووه‌وه و پاشـان ئاماده‌ی ئێواره خوانێـکی تایبه‌ت بوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری دیموکراتیخواز ئون سان سو‌و کی.