Accessibility links

سەرچاوەکان: لە هێرشەکانی بورکینا فاسۆ 28 کەس کوژراون


ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت چەند سەرچاوەیەک پـشتڕاستیانکردووەتەوە لەو هێرشە چەکداریانەی ئەمڕۆ هەینی لە واگادووگوو پایتەختی بورکینا فاسۆ کرانە سەر چەند شوێنێک، بە لایەنی کەم 28 کەس کوژراون.

کاربەدەستانی تەندروستیش دەڵێن زیاتر لە 90 کەسیش برینداربوون.

پـێشتر کاربەدەستێکی حکومی لەو وڵاتە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت چەکدارەکان لە توندڕەوە ئیسلامیـیەکان بوون و هێرشیان کردبووە سەر باڵیۆزخانەی فەڕەنسا و بارەگای هێزە چەکدارەکان.

ژمارەیەک شایەتحاڵ بە فڕانس پـرێسیان گوت 5 چەکدار لە ئۆتۆمبیلێک دابەزیون و کەوتوونەتە تەقەکردن لە خەڵکی بەر لەوەی هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی فەڕەنسا.

کاربەدەستان لە پاریس گوتیان هیچ فەڕەنسایـیەک بەهۆی هێرشەکانەوە زیانی پـێنەکەوتووە.

XS
SM
MD
LG