Accessibility links

دادگایەکی بولگاریا بڕیاری 5 ساڵ زیندانی دەرکرد بۆ کەسێک بە تاوانی تێرۆرزم


دادگایەکی بولگاریا بڕیاری حوکمی زیندانی 5 ساڵی بۆ پـیاوێکی سویسری دا بە تاوانی تیرۆریزم و قاچاخچێتی چەک.

ئاژانسی هەواڵەکانی فڕانس پرێس ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند پـیاوەکە ساڵی 2018 لە بازگەی سەرەکی سنووری باشوری رۆژهەڵاتی بولگاریا لەگەڵ تورکیا دەستگیرکرا دوای ئەوەی باوکی ئەم کەسە دەسەڵاتدارانی سویسری ئاگادارکردبووەوە لەوەی کوڕەکەی سویسرای بە ئوتومبیلێکی پڕ چەکەوە بەجێهێشتووە.

پاسەوانانی سنووری بولگاریا 2 چەکی ئۆتۆماتیک و تفەنگێکی ڕاو و دەمانچەیەکی جۆری SIG Sauer و گوللە و 24 قەمە و هەروەها نەخشەی رێگاوبانەکانی شاری ئیدلیبیان لە ئۆتۆمبیلەکەیدا دۆزیبووەوە.

داداگاکە گوتی ئەم پیاوە بە دوو تۆمەت تاوانبارە ، تێرۆریزم و هەروەها قاچاخچێتیکردن بە چەک. هەرچەندە حوکمی زیندانی 5 ساڵ دراوە، بەڵام دەشێت سەر لەنوێ بە حوکمەکەیدا بچنەوە.

بولگاریا هەتا ساڵی 2015 ڕێگەی سەرەکی پەڕینەوە بوو بۆ ئەوروپاییانەی پەیوەندیـیان بە رێکخراوی داعش و گروپە توندڕەوەکانی دیکە لە سوریا و لە عێراق دەکرد، بەڵام دواتر دەستکرا بە دەستگیرکردنیان.

ساڵی 2017 سێ هاوڵاتی سوریایی کە نیشتەجێی ئەڵمانیا بوون، لە بولگاریا دەستگیرکران بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕۆیشتن بۆ سوریا بە مەبەستی بەشداری لە شەڕی ناو ئەو وڵاتە.

لە نێوان ساڵانی 2015 و 2017 ، بولگاریا 3 فەرەنسی و 3 هۆڵەندی و 5 ئەڵمانی بە هۆی چالاکی تیرۆرستی رادەستی وڵاتەکانیانی خۆیانیانی کردەوە.

XS
SM
MD
LG