تیمەکانی فریاکەوتن لە مۆمبای گەڕان بەدوای شەش کەسدا کە ترسی ئەوەیان لێدەکرا لە بینا شەش نهۆمییەکەدا گیریان خواردبێت.
بەرپرسێک وتی لە ئەنجامی ڕووخانی بیناکەدا نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و تیمەکانی فریاکەوتن خەمڵاندوویانە زیاتر لە 16 کەسی دیکە برینداربوون و براون بۆ نەخۆشخانە.
بەرپرسێکی ژووری چاودێری ئاگرکەوتنەوە وتی " ئۆپەراسیۆنی فریاکەوتن دەست پێکراوە. 12 ئوتومبێلی ئاگرکوژێنەوەمان ناردووە بۆ شوێنەکە. ئامبوڵانسەکانیش ئامادەن قوربانییەکان ببەن بۆ نەخۆشخانە."
ئەمە دووەم بینایە لەماوەی دوو مانگدا لە مۆمبای بڕووخێت. لە مانگی حەوتدا لە ئەنجامی ڕووخانی بینایەکی چوار نهۆمیدا 17 کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیس هێشتا نازانێت هۆکاری ڕووخانەکە چی بووە.
سەرچاوە/ VOA