Accessibility links

روسیا، تورکیا و ئێران لە سەر ناوچەیەکی پارێزراو لە ئیدلیب هاودەنگن


شاری عەریحە لە هەریمی ئیدلیب
شاری عەریحە لە هەریمی ئیدلیب

چالاکان دەڵێن، هەندێک گرووپی جیهادی لە ناوچەکە لە شوێنەکانی خۆیاندا ماونەوە، بەڵام بۆ ئێستا ڕەنگە پلانیان نەبێت خۆیان تووشی هیچ تێکهەڵچوونێک لە گەڵ تورکیا بکەن.

دوای مانگێک هەوڵدان لە لایەن روسیا، تورکیا وئێران وێدەچێت توانیویانە پێشی هێرشێکی حکومەتی سوریا بۆ نێو ئیدلیب بگرن و ناوچەیەکی نالەشکری لە دەوری باکوری هەریمەکە کە لە دەستی سەرهەڵداوان دایە دروست بکەن و ئەوەش وابکات پێشی گرژی زیاتر لە هەریمەکەدا بگرن.

ئەو ڕێکەوتنە پێشی هێرشی حکومەتی سوریا بۆ سەر دواین شوێنی بە هێزی ئوپوزسیۆن لە سوریا دەگرێت، شوێنێک دەیان هەزار ملیتان، لە نێویان دا جیهادییەکانی بیانی، لە نزیک ٣ ملیۆن مەدەنی و شەڕەوانی ئوپوزسیۆن دەژین. بەڵام ئەگەر ئاگربەستەکە سەرنەگرێت، شەڕێک دەست پێ دەکات کە دەکرێت ئاوارەیی و خوێنڕشتنی بەدوادابێت.

ڕێکەوتنی ١٧ی سێپتامبر داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراوی نالەشکری بە پانتایی ١٥ بۆ ٢٠ کیلومتری دەکرد کە لە نزیک هێلەکانی دەوری ئیدلیب بێت و هەریمەکانی لاتاکیا، حەمە و حەلەبی دەگرتەوە.

چەند ڕۆژ پێش ١٠ی ئوکتوبر، بە گوێرەی ڕێکەوتنێکی سەرۆکانی تورکیا و روسیا سەرهەڵداوانی بە پشتیوانی تورکیا و هاوبەندی سەر بە ئەلقاعیدە چەکی قورسیان لە هێلەکانی پێشەوە کێشاونەوە.

تا دووشەمە، هەموو "گرووپەکانی توندڕەوی تێرۆرستی" بڕیارە پاشەکشە بکەن. و بۆ ڕێکەوتێکی دیارینەکراو، سەربازانی تورکیا و پولیسی لەشکری رووسیا پلانیان هەیە پاسەوانی و بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان چاودێری بە سەر سنورەکانی ناوچەکەدا بکەن.

XS
SM
MD
LG