تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی کراونه‌ته‌وه مه‌به‌ستی سیاسیانه‌ی له پشته و ده‌شڵیت ئه‌و کارانه‌ی بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی کردوونی هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ هه‌وڵدان وه‌ک ده‌ڵێت بۆ ناوزڕاندنی سیاسیانه‌ی.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌رێمی کوردستانی عیراق ده‌ڵێت دۆسێکه‌ی هاشمی دۆسێیه‌کی یاساییه و پێویسته له دادگادا یه‌کلایی بکرێته‌وه و ئه‌وش که جێگری سه‌رۆکی عێراق هه‌وڵی بۆ ده‌دات به سیاسی کردنی دۆسێیه‌که‌یه‌تی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر مه‌نتک ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی هاشمیدا کورد له عێراقدا که‌وتۆته نێوان دوو بژاره‌ی سه‌خته‌وه، ئه‌گه‌ر هاشمی بداته دادگا ئه‌وا دووچاری کێشه ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی سیاسی وڵاته‌که‌دا و ئه‌گه‌ریش له هه‌رێمی کوردستان بمێنێته‌وه ئه‌وا له ڕووی یاساییه‌وه وه‌ک داڵده‌ده‌رێکی تاوانبار سه‌یر ده‌کرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:30 خوله‌که.