له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندان له ناوجه‌رگه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریادا ڕوویانداوه و به گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیش داده‌نرێت که له نزیک کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی سوریادا کرابن له ماوه‌ی ئه‌م یازده مانگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا دژی ڕژیمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه به‌ختیار که‌ریم ده‌ڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه دره‌نگ بێت یان زوو ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی سوریا پایته‌ختی وڵاته‌که‌ش ده‌گرێته‌وه و وه‌ک باسیشی ده‌کات ده‌شێت خۆپیشاندان ڕووبدات، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت دواجار یه‌کلایی کردنه‌وه‌کان له دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌بێت.
به‌ختیار که‌ریم ده‌شڵێت ته‌واوی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی سوریا و خۆپیشاندانه‌کان په‌یامێکن که گه‌لی سوریا له‌به‌ردانه‌واندن ناکات له‌و دروشمه‌ی بۆ گۆڕینی ڕژێمی سوریا به‌رزکراوه‌ته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه به‌ختیار که‌ریم کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:34 خوله‌که.