له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی چڕ و پڕ ده‌درێت بۆ کردنی ئه‌و کۆنفرانسه نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌ی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراقه ، به‌ڵام وه‌ک ئێستا باس ده‌کرێت ده‌شێت بکه‌وێته پاش کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه.
دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت چونکه تا ئێستا لایه‌نه عێراقیه‌کان نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر کات و شوێنی ئه‌و کۆنفرانسه نیشتمانییه بۆیه دواده‌که‌وێت ئه‌مه له کاتێکدا وه‌ک ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه بکرێت".
دکتۆر سامان فه‌وزی ده‌شڵێت ته‌نها ڕێگه‌یه‌ک یان پره‌نسیپێک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی عێراق بڕوا بوون و کارکردنه به ده‌ستور نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و هه‌موو مانگێک یان هه‌فته‌یه‌ک بڕگه‌یه‌کی ده‌ستور پێشێل ده‌کرێت.
به‌ڵێن ساڵح، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:08 خوله‌که.