Accessibility links

داواکاری گشتی بەلجیکا داوای سزای 20 ساڵ زیندانی بۆ دوو گومانباری تێرۆست دەکات


داواکاری گشتی بەلجیکا داوای 20 ساڵ زیندانی کرد بۆ سەڵاح عەبدولسەلام، تاکە کەسی زیندووی نێو ئەندامانی ئەو تۆڕە تێرۆرستیـیەی هێرشەکانی 13 ی مانگی یازدەی ساڵی 2015 ی پاریسی ئەنجام دا.

ئەمڕۆ دووشەممە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دادگاییکردنی ئەم گومانبارە و کەسێکی هاوکاری بە ناوی سفیان عەیاری دەسـتیپـێکرد، ئەمەش بە تۆمەتی ئەوەی لە مانگی سێی ساڵی 2016 تەقەیان لە دوو پـۆلیس کردبوو.

داواکاری گشتی گوتی پـۆلیسەکان وەها هێرشیان کرابووە سەر وەک ئەوەی لە مەیدانێکی شەڕدابن، سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەوەی کەس لەو نێوەدا نەکوژرا. پاشان داوایکرد هەردوو تاوانبارەکە سزای 20 ساڵ زیندانی بدرێن.

سەڵاح لای خۆیەوە ئامادە نەبوو وەڵامی پـرسیارەکانی دادگا بداتەوە.

دادوەر ماری فرانس کیوتگن پێی گوت "بە لایەنی کەم خۆت بناسێنە."

جێی ئاماژەیە بەپـێی لێکۆڵینەوەکانی پـۆلیس ناوبراو یارمەتی تۆڕە تێرۆرستیـیەکەی دابوو لە هاتوچۆکردنی ئەندامانەکانی لە ئەوروپا و هەروەها دابینکردنی ئۆتۆمبیل و حەشارگە بۆیان.

XS
SM
MD
LG