Accessibility links

بەلجیکا 7 کەس لە چوارچێوەی نەهێشتنی تێرۆرزم دەسـتگیردەکات


داواکاری گشتی بەلجیکا دەڵێت لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی تێرۆرزم، هێزەکانی پـۆلیس 7 کەسیان لە برۆکسلی پایتەخت دەسـتگیرکردووە.

پـۆلیس ئەمڕۆ چوارشەممە هەشت ماڵی لە چەند ناوچەیەکی برۆکسل پـشکنی و ئەو 7 کەسەی دەسـتگیرکرد، بەڵام هیچ چەک و تەقەمەنیـیان نەدۆزیەوە.

داواکاری گشتی لە بەیانـنامەیەکدا دەڵێت هەڵمەتەکە پەیوەندی بە لێکۆڵینەوە هەیە لە کەیسی گەڕانەوەی چەکداران لە سوریا. بەڵام جەختی لەوە کراوە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە پەیوەندی بە هێرشەکەی مانگی سێی ساڵی 2016 ی برۆکسل و هێرشەکەی مانگی یازدەی ساڵی 2015 ی پاریسەوە نیـیە، ئەوانەی دەیان کەسی تیادا کوژران و داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاندن.

جێی ئاماژەیە مەزەندەدەکرێت نزیکەی 350 کەس لە بەلجیکاوە ڕۆیشتبن و پەیوەندیـیان بە گروپە چەکداریـیەکانی سەر بە داعش و نوسرە لە سوریا و عێراق کردبێت.

XS
SM
MD
LG