Accessibility links

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە بارەی هەڕەشەی هێرشی تێرۆرستی پـۆلیسی بەلجیکا 6 کەس دەسـتگیردەکات


پـۆلیسی بەلجیکا 6 کەسی دەسـتگیرکردووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا سەبارەت بە هەڕەشەی هێرشی تێرۆرستی لە دەمی ئاهەنگەکانی سەری سـاڵدا لە برۆکسلی پایتەخت.

کاربەدەسـتانی ئاسایشی بەلجیکا ڕایانگەیاند هێزەکانی پـۆلیس ئەمڕۆ پـێنجشەممە داویانە بەسەر حەوت شوێندا لە چەند ناوچەیەکی برۆکسل و ئەو 6 کەسیان دەسـتگیرکردووە و ئێسـتا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. گوتیشیان دەستیانگرتووە بەسەر چەند کۆمپـیوتەر و تەلەفۆنی مۆبایلیشدا.

هەروەها گوتیان هەریەک لە سەعید س. تەمەن 30 سـاڵ و محەمەد ک. تەمەن 27 سـاڵ بە فەرمی تاوانی تێرۆرسـتیـیان ئاڕاستە کراوە. ئەم دووانە کە لە گروپـێکی ماتۆرسواریشدان ڕۆژی سێشەممە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا لەبارەی هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش لەگەڵ بەشداری لە چالاکی گروپی تێرۆرستیدا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکان بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت کاربەدەسـتان هەوڵ دەدەن بزانن ئایا گروپی ماتۆرسوارانی ناسراو بە Kamikaze Riders دەستیان لە هەڕەشەکاندا هەبووڕ یان نا.

جێی ئاماژەیە شەوی چوارشەممە ئیڤان مایێور سەرۆکی شارەوانی برۆکسل ڕایگەیاند ئاهەنگی سەری ساڵ لە شوێنە گشـتیـیەکانی شارەکەی سازناکرێن بە مەبەستی پاراستنی خەڵکی لە شیانی هەر هێرشێـکی تێرۆرستی.

XS
SM
MD
LG