به‌پـێی کۆمه‌ڵێـک به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی کۆن که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئاشـکراکران ویستۆن چێرچڵی سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا له ده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا فه‌رمانی داوه بۆ ماوه‌ی 50 سـاڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه قه‌ده‌غه‌بکرێن که تایبه‌تن به بینینی یوفۆ به‌سه‌ر که‌ناره‌کانی وڵاته‌که‌ی.
به‌ڵـگه‌نامه‌کان له لایه‌ن ئه‌رشیفی نیشـتیمانی به‌ریتانیاوه بڵاوکرانه‌ته‌وه و له نێویاندا 1999 نامه هه‌یه که له لایه‌ن فیزیاناسـانی بهریتانیـیهوه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌که‌یان کراون.
له یه‌ک له نامه‌کان فیزیاناسێـک ده‌ڵێت باپـیری که ئه‌فسه‌رێـکی هێزی ئاسـمانی به‌ریتانیا بووه و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی چێرچڵ بووه ئاگای لێـبووه سه‌رۆک وه‌زیر چێرچڵ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا که ئایزنهاوه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بووه باسـیان له مه‌سه‌له‌ی ئه‌م یوفۆیانه کردووه و بڕیاریان داوه ئه‌م زانیاریانه به نهێنی بمێنـنه‌وه.