پۆلیسی بریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و کابرایه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له به‌رانبه‌ر کۆشکی باکینگهام ده‌ستبه‌سه‌ر کرا به پلانه‌وه ئۆتۆمبیله‌که‌ی خۆی ڕوو به پۆلیس لێخوڕیوه و له کاتی هێرش بردن به‌ره‌و پۆلیس هاواری ده‌کرد: "الله اکبر".
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م پیاوه شه‌مشیرێکی 1 مه‌تری پێ‌بوو و له کاتی هه‌وڵدانی پۆلیس بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی 3 پۆلیس بریندار بوون. هێشتا پۆلیس ڕوونی نه‌کردۆه‌ته‌وه ئه‌م پیاوه به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی چ وڵاتێکه به‌ڵام دیاره ته‌مه‌نی 26 ساڵه.
هیچ کام له بنەماڵه‌ی پاشایه‌تی بریتانیا له کاتی هێرشه‌که‌دا له کۆشکه‌که نه‌بوون.
ئەمە یەکەمجار نیە هەوڵدەدرێت هێرش بکرێته سەر پۆلیس. بۆ وێنە پێشتر سێ پیاوی بریتانی که خۆیان وه‌کو “ Three Msketeers” یان سێ چه‌کدار نواندبوو له رۆژی چوارشه‌ممه 2ی مانگی هەشت به پیلانگیڕی هێڕشی به بۆمب بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پۆلیس تاوانبار کران