گۆردن بڕاونی سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، هاوکاتی ئه‌وه‌ی دوو ڕکابه‌ره سـیاسـیـیه‌که‌ی نزیـک که‌وتوونه‌ته‌وه له ڕێـکه‌وتنێـک بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
ڕۆژی سێشه‌ممه و پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌که‌ی له به‌رده‌می ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیر له له‌نده‌ن، به‌ڕێز بڕاون به‌ره‌و کۆشـکی پاشـایه‌تی پـیوکنگهام به‌ڕێـکه‌وت تا له‌وێ داوای ده‌ست له کارکێشـانه‌وه‌که‌ی بداته ده‌ستی شـاژنی به‌ریتانیا.
گوتیشی یه‌کسه‌ر وه‌ک ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانیش ده‌سـت له‌کار ده‌کێشـێته‌وه.
گۆردن بڕاون به‌م بڕیاره‌ی کۆتایی به 13 سـاڵ له حوکمڕانی پارتی کرێـکاران ده‌هێنێت.
ئه‌م هه‌نگاوه وا ده‌کات ده‌یڤد کامیرۆنی ڕێبه‌ری پارتی پارێزگاران زیاتر له‌وه نزیک بێت که سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی داهاتووی وڵاته‌که بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو پارتی پارێزگاران زۆربه‌ی کورسـیـیه‌کانی برده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا به‌شی ئه‌وه‌یان نه‌برده‌وه که بتوانن به ته‌نها حکومه‌ت پـێـکبهێنن. ئه‌وان له‌گه‌ڵ دیموکراته لیبراڵه‌کاندا له وتووێژدا بوون له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنێـک بۆ دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات.