که‌سایه‌تی ناوداری میدیا ڕۆبه‌رت موردۆک و جێمسی کوڕی وا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا گه‌واهی ده‌ده‌ن و داوای لێبوردن ده‌که‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گۆێـگرتن له په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فونیـیه‌کان.
جێمس به ده‌سـته‌یه‌کی یاسادانه‌رانی گوت که‌وا خۆی و باوکی زۆر په‌شیمانن له مه‌سه‌له‌ی گوێگرتن له ته‌له‌فونه‌کان و ئه‌م ڕه‌فتاره له نه‌ریتی ده‌زگا ههواڵیـیهکهیاندا نیـیه و ئه‌وان بڕیاریان داوه هه‌ڵه‌کان ڕاست بکه‌نه‌وه.
ئۆتۆمبیله‌که‌ی ڕۆبه‌رت موردۆک له لایه‌ن وێنه‌گرانه‌وه هێرشی کرایه سه‌ر هاوکاتی ئه‌وه‌ی 2 کاتژمێر به‌ر له گه‌واهیدانه‌که‌ی گه‌یشـته به‌رده‌م په‌رله‌مان. یاسادانه‌ران به توندی پـرسیاریان له به‌رپـرسـانی پـۆلیسی له‌نده‌ن کرد سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نزیکیان به‌و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگای موردۆکی به‌ریتانی کاریان کردووه، له‌وانه هه‌فته‌نامه‌ی the News of the World ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه داخرا.
پـۆڵ ستیفێنسهن ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له پـۆستی سه‌رۆکی پـۆلیسی له‌نده‌ن ده‌ستی له‌کارکێشـایه‌وه، له گه‌واهیدانه‌که‌یدا په‌شیمانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به دامه‌زراندنی نێڵ واڵس نووسه‌ری پـێشوو ئه‌و ده‌زگا داخراوه وه‌ک ڕاوێژکاری په‌یوه‌ندیـیه گشـتیـیه‌کانی ئاژانسی پـۆلیسی به‌ریتانی که به سکوتلاندیار ناسراوه. نێڵ واڵس که ته‌مه‌نی 60 سـاڵه هه‌فته‌ی ڕابردوو به گومانی تێوه‌گلانی به مه‌سه‌له‌ی گوێگرتن له ته‌له‌فونه‌کان ده‌سـتگیرکرا.