Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا کەسێکی موسڵمان دەکات بە وەزیری ناوخۆ


سەرۆک وەزیری بەریتانیا کەسێکی موسڵمانی بە ڕەچەڵەک پاکستانی بۆ پـۆستی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی دەسـتنیشانکرد.

سەرۆکایەتی حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند خانم تێرێزا مەی بڕیاری داوە ساجد جاوید تەمەن 49 ساڵ شوێنی خانم ئامبەر ڕاد بگرێتەوە لە وەزارەتی ناوخۆدا.

پـێشتر ڕۆژی یەکشەممە ئامبەر ڕاد دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پـۆستی وەزیری ناخۆ ڕاگەیاند پاش ئەوەی ڕەخنەی توندی لێگیرا لەسەر چاوەشەکردنی کۆمیتەی پەرلەمان بۆ کاروباری ناوخۆ سەبارەت بە دەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتەکەدا. ئامبەر لە نامەی دەسـت لەکارکێشانەوەکەی دانی نا بەو هەڵەیەی کردوویەتی، بەڵام دەڵێت هیچ مەبەستێکی لەو کارە نەبووە.

ساجد جاوید لە دایکبووی شاری ڕاچدێڵە و لەوەتای ساڵی 2010 ئەندامی پەرلەمانە و سەر بە پارتی کۆنەپارێزە. لە سەردەمی سەرۆک وەزیر دەیڤد کامیرۆن بۆ ماوەی ساڵێک وەزیری کولتور و میدیا و وەرزش بووە.

XS
SM
MD
LG