Accessibility links

بەریتانیا بە نیازە توندڕەوە ئیسلامیـیەکانی نێو زیندانەکانی جیابکاتەوە


حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە پلانی خۆی ڕاگەیاند بۆ بەندکردنی دەستگیرکراوان لە توندڕەوانی ئیسلامی لە زیندانی جیادا، دور لە بەندکراوانی دیکە ، ئەمەش دوای ئەوەی بۆیان ئاشکرابووە کە هەندێک لە کەسایەتیە ئیسلامیە توندڕەوەکان لە بەندیخانەکاندا بەندکراوانێکی زۆر لەوانەی ئیسلامن و لە گەڵیاندان دەیانکەنە توندڕەوانی ئیسلامی.

لەو بارەیەوە فەرمانەگەی حکومەتی بەریتانیای پەیوەست دەڵێت کۆمەڵێکی بچوک لە خەڵکان هەن کە زۆر تێکدەرن دەبێت بە جیا لە بەندیخانەدا دابنرێن.

هاوکات پـیتەر دۆسن بەڕێوەبەری چاکسازی لە بەندیخانەکاندا دەڵێت دەبێت دوای پرۆگرامێکی چاکسازی ، دەرئەنجام ئەو بەندکراوانە بگەڕێنرێنەوە بۆ نێو بەندیخانە گشتیـیەکان.

جێی ئاماژەیە هەتا کۆتایی مانگی شەشی ئەم ساڵ 12 هەزار و 633 بەندکراوی موسڵمان لە بەندیخانەکانی بەریتانیا و وێلزدا بوون، دە ساڵ لەمەو ژمارەکە 8 هەزار و 243 بوو. لەوانە تەنها 147 کەسیان بە تاوانی پەیوەست بە تێرۆزم زیندانی کراون.

XS
SM
MD
LG