Accessibility links

دەزگاکانی ڕاگەیاندن: بەڕیتانیا بەنیازە حەماس وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت


وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا پریتی پاتێل
وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا پریتی پاتێل

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بەڕیتانیا ئاماژەیان بەوەدا بەڕیتانیا بەنیازە گروپی چەکداری حەماسی فەڵەستینیەکان وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

ڕۆژنامەی The Guardian ی بەڕیتانی وتی بەپێی بەندی تیرۆر ڕێکخراوەکە وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت، بەپێی ئەو بەندەش هەر کەسێک پشتیوانی بۆ حەماس دەربڕێت یاخود ئاڵاکەی بەرزبکاتەوە و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەدا ڕێکبخات ئەوا یاساکەی پێشێلکردووە.

ڕۆژنامەی تایمزیش وتی وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا پریتی پاتێل لە واشنتن ئەو بڕیارە ڕادەگەیەنێت و هەفتەی داهاتوو پێشکەشی پەرلەمانی دەکات.

ئەم بڕیارە بەڕیتانیا دەخاتە پاڵ ئەمەریکا و ئیسڕائیل و یەکێتی ئەوروپاوە کە سەرجەمیان حەماسییان وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە. تاوەکو ئێستا بەڕیتانیا تەنها باڵە سەربازییەکەی حەماسی قەدەغەکردووە، لیواکانی عیزەدین ئەل قەسام.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت پێشوازی لەو هەواڵانە کرد، لە تویتێکدا وتی " حەماس ڕێکخراوێکی تیرۆریستیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG