Accessibility links

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت ڕێگە بە یاسادانەران نادرێت بڕێاری دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا ڕابگرن

  • VOA News

گوتەبێژی حکومەتی بەریتانیا دەڵێت ئەو یاسادانەرانەی دەیانەوێت گۆڕانکاری بکەن لە سـتراتیژیـیەتی خانم تێرێزا مەی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆ کشانەوە لە یەکێتی ئەوروپا، ناتوانن ڕێگری لەو هەنگاوە بکەن.

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی سەرۆک وەزیر بەر لەو دانیشتنەیە کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە پەرلەمانی بەریتانیا سازبکرێت بۆ تاووتوێکردنی شیانی هەموارکردنی پـرۆژە بڕیاری دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا.

خانمە گوتەبێژی حکومەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند" ئێمە پـێمانوایە دەبێت پـرۆژە بڕیارێـکی ڕوون و ئاشکرا هەبێت کە دەسەڵات بە حکومەت بدات بڕیاری خەڵکی بەریتانیا جێبەجێ بکات، وە ڕێگەش نادەین هەوڵ بدرێت بۆ مانەوە لە نێو یەکێتی ئەوروپا یان جارێکی دیکە لە دەرگای پشـتەوە پەیوەندی پـێوەبکرێتەوە."

پاشان گوتی دەبێت پەرلەمان دەنگ لەسەر ڕێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بدات.

جێی ئاماژەیە ئەو پـرۆژە بڕیارەی لە پەرلەمانی بەریتانیا تاووتوێ دەکرێت بە مەبەستی پـێدانی دەسەڵات بە سەرۆک وەزیر بۆ کشانەوە لە یەکێتی ئەوروپا، کەوتووەتە بەر ڕەخنەی ئەو یاسادانەرانەی لەگەڵ مانەوەی وڵاتەکەیانن لە نێو یەکێتی ئەوروپ، بۆیە لە ئێستادا فشاردەکەن تاوەکو قسەیان هەبێت لە ستراتیژیەتی دانوستاندنەکان و بڕیاری کۆتایی ڕێکەوتنەکە.

XS
SM
MD
LG