سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی به نیاز نیـیه هێزی سه‌ربازی دیکه ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان بکات.
ڕێبه‌ری به‌ریتانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی گوت له ده‌می کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی له کابول له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای و بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وانه‌کردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ ئه‌فغانسـتان ته‌نانه‌ت له وه‌بر چاوگرتنیشـدا نیـیه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری کامیرۆن گوتیشی ئه‌وه گرنگه هێزه‌کانی ناتۆ که شه‌ڕی میلیتانه‌کان ده‌که‌ن ئه‌مسـاڵ پـێشـکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن هه‌م له پـێناو گه‌لی ئه‌فغانی و هه‌میش خه‌ڵـکی به‌ریتانیا.
ئه‌مه یه‌که‌م گه‌شـتی سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێی به‌ریتانیا بۆ ئه‌فغانسـتان له‌وه‌ته‌ی پـۆسـتی سه‌ره‌ک وه‌زیری له مانگی ڕابردووه‌وه گرتۆته ده‌ست.