سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی گوێگرتنه‌ی ته‌له‌فونی بزانیایه، ئه‌وا پـۆستی گوته‌بێژی ڕه‌سمی خۆی نه‌ئه‌دا به سه‌رنووسه‌ری پـێشـووی ڕۆژنامه‌ی News of the World newspaper ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی که ئێسـتا داخراوه له ناوجه‌رگه‌ی ڕیسوایـیه‌کی گوێگرتن له په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فونیـیه‌کان و به‌رتیلدان به پـۆلیس له به‌ریتانیادا.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ده‌سـته‌یه‌کی تایبه‌تی لێـکۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی مه‌خابنی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌و گێرمه و کێشه‌یه‌ی که به‌هۆی وه‌رگرتنی به‌ڕێز ئاندی کوڵسن وه‌کو گوته‌بێژی خۆی ڕوویداوه، ئه‌وه‌ی پـێشـووتر سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی News of the World newspaper بووه و به‌م دوایـیه‌ش له لایه‌ن ڕۆبه‌رت مه‌ردۆخی خاوه‌نی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندن داخراوه.
به‌ڕێز کامیرۆن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئاگاداری ئه‌و ڕیسوایـیه بووبوایه ئه‌وا هه‌رگیز به‌ڕێز کۆڵـسنی بۆ ئه‌و پـۆسته ده‌سـتنیشـان نه‌ده‌کرد.
له مانگی یه‌کی ڕابردوودا به‌ڕێز کۆڵسن ده‌سـتی له‌کار کێشـابووه‌وه و له‌وه‌تای ده‌رکه‌وتنی ئه‌م ڕیسـوایـیه‌وه ناوبراو تۆمه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی و پـیلانگێڕی بۆ گوێـگرتن له په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فونیـیه‌کان ئاڕاسته کراوه و یه‌کێـکیشه له کۆی 10 که‌س که به‌هۆی ئه‌م ڕیسـوایـیه‌وه ده‌سـتگیرکراون.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز کامیرۆن که په‌یوه‌ندیـیه‌کی باشی له‌گه‌ڵ کارگێڕانی گشـتی به‌ڕێز مه‌ردۆخدا به‌سـتووه ڕایگه‌یاند ده‌بێت به‌ڕێز کۆڵسن وه‌ک بێ تاوان ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا بکرێت و کاره‌کانیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیراندا نه‌بوون به مایه‌ی لێـپـرسینه‌وه.
به‌هۆی ئه‌م ڕیسـوایـیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیران به کورتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی ئه‌فریکا بڕانه‌وه و ڕاشیگه‌یاند که گه‌وره‌ترین به‌رپـرسیارێتی له ئه‌سـتۆ ده‌گرێت بۆ چاکـکردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه شێواوه.