Accessibility links

سەرۆکی پـێشووی بەڕازیل لەسەر گەندەڵی 12 ساڵی دیکەی سزای زیندانی دەدرێت


دادگایەکی بەڕازیل بڕیاری دا (لویس ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا) سەرۆکی پـێشووی وڵاتەکە سزای زیندانی 12 ساڵ و 11 مانگی دیکە بدرێت لەسەر تاوانێکی دیکەی وەرگرتنی بەرتیل و پارەخواردن.

ئەم سەرۆکەی پـێشووی بەڕازیل کە زیاتر بە لولا ناسراوە تەمەنی 73 ساڵە و لە ساڵی 2003 وە هەتا 2010 حوکمڕانی کردووە.

لە مانگی حەوتی ساڵی 2017لەسەر کەیسی دیکەی گەندەڵی تۆمەتبارکرا و لە پاش چەند دادگاییکردنێک سزای زیندانی 12 ساڵ درا و لە مانگی چواری 2018 وە لە زینداندایە.

لە کەیسەکەی ئەمڕۆدا دادگای شاری کوریتیبا لە باشوری وڵاتەکە، لولای تاوانبارکرد بەوەی قایلبووە خانویەکی کە لە ناوچەیەکی گوندیـە بۆی نۆژەنبکرێتەوە لە بەرامبەر پـێدانی گرێبەستی حکومی بە کۆمپانیای نەوتی پـێترۆبراس ئەوەی حکومەت بەڕێوەی‌دەبات.

XS
SM
MD
LG