Accessibility links

ناتانیاهو دەڵێت بەڕازیل بەڵێنیداوە لە ساڵی 2020 باڵیۆزخانەکەی بگوازێتەوە بۆ ئۆرشەلیم


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی کوڕەکەی سەرۆکی بەڕازیل دڵنیای کردۆتەوە وڵاتەکەی شوێن پێی ئەمەریکا هەڵدەگرێت و ساڵی داهاتوو باڵیۆزخانەکەی دەگوازێتەوە بۆ ئۆرشەلیم.

سەرۆکی بەڕازیل لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدا بەنیازە بەڵیۆزخانەکەی لە ئیسڕائیل لە تەل ئەڤیڤەوە بگوازێتەوە بۆ ئۆرشەلیم، بەڵام کاربەدەستانی باڵای بەڕازیل ئەوەیان ڕەت کردەوە و ترسی ئەوەیان هەیە کە ئەو هەنگاوە زیان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان بەڕازیل و وڵاتانی عەرەبی بگەیەنێت.

بەڵام لەم ساڵدا بەڕازیل بنکەیەکی بۆ شاندە بازرگانییەکەی لە ئۆرشەلیم کردەوە.

ئەندامی پەرلەمانی بەڕازیل و کوڕی سەرۆکی وڵاتەکە ئێدواردۆ بۆڵسۆنارۆ بە ئەندامانی شاندە بازرگانییەکەی وت باوکی جەختی لەوە کردۆتەوە " پابەندە بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەکە بۆ ئۆرشەلیم."

بەڵام دواتر ناتانیاهو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا چاوی بە کوڕەکەی سەرۆکی بەڕازیل کەوتووە و پێی ڕاگەیاندووە " بەڕازیل پابەندە بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ ئۆرشەلیم لە ساڵی 2020 دا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG