Accessibility links

ئەنجومەنی سیناتی بەرازیل لەسەر گەندەڵی سەرۆکی وڵاتەکەیان لە پـۆستەکەی لادەدەن


ئەنجومەنی سیناتی بەرازیل سەرۆکی وڵاتی لەسەر دەسەڵات لابرد بە تاوانی گەندەڵی و فرتوفێڵکردن بە مەبەسـتی شاردنەوەی کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکە.

ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەنگی 61 سیناتۆر لە کۆی 81 سیناتۆر خانم دیلما ڕوسیفی لە پـۆستی سەرۆکایەتی لابرد.

لە 12 ی مانگی پـێـنجەوە خانم دیلما لە کارکردن ڕاگیراوە و جێگرەکەی میشێل تامر کارەکانی سەرۆکی وڵاتی ڕایی دەکرد. بەڵام پاش ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ میشێل تامر پـۆستی سەرۆکایەتی دەگرێتە دەست هەتا ساڵی 2018 کە ماوەی گەڕی سەرۆکایەتیـیەکە تەواو دەبێت.

چاوەڕوان‌دەکرێت دەنگدانێـکی دیکە ئەنجام بدرێت بە مەبەستی ڕێگەگرتن لێی لەوەی بۆ ماوەی هەشت ساڵ هیچ پـۆستێـکی حکومی نەگرێتە دەست.

خانم دیلما ڕوسیف لای خۆیەوە دەڵێت ئەو هیچ تاوانێـکی نەکردووە هەتا بەو شێوەیە سزابدرێت، وە ئەمەی لە بەرامبەری کراوە کودەتایە بەسەر دەسـتوری وڵاتەکە کە هەرچەندە 54 ملیۆن بەرازیلی لە ساڵی 2014 جارێـکی دیکە هەڵیانبژاردووەتەوە.

XS
SM
MD
LG