سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕێبەری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کە بەمەش دەبێتە سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی.
سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی تویتەرەکەی پـیرۆزبایـیەکەی ئاڕاستەی جۆنسن کرد و نووسیویەتی"پـیرۆزبایی لە بریس جۆنسن دەکەم کە دەبێتە سەرۆک وەزیری شانشینی یەکگرتوو. کەسێکی مەزن دەبێت!"
لە لایەکی دیکە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەویش پـیرۆزبایی لە جۆنسن کرد و لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"پـیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکەم کە دەبێتە سەرۆک وەزیری بەریتانیا.
هەروەها مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیاش پـیرۆزبایی لە جۆنسن کرد و بە هاوڕێی خۆی ناودێری کرد و ڤیدیۆیەکی پـێشووی خۆی لەگەڵیدا بڵاوکردەوە.