سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیەوە لە هەڵبژاردنەکانی بەڕیتانیادا و وتی دوای جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەتوانین ڕێکەوتنی بازرگانی " گەورە " بکەین.
سەرۆک ترامپ لە تویتەر نوسیویەتی " دەکرێت ئەم ڕێکەوتنە زۆر گەورەتر و باشتر بێت لە هەر ڕێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا، بۆریس ئاهەنگ بگێڕە،"
دەنگدەرانی بەڕیتانیا بە زۆرینەی دەنگ دەنگیاندا بە حیزبی پارێزگارانی بەڕیتانیا بە ڕابەرایەتی بۆریس جۆنسن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە 31 ی مانگی یەکدا جێبەجێ دەکرێت.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی 624 ناوەندی دەنگدان لە کۆی 650 ناوەند، حیزبەکەی جۆنسن 345 کورسی لە پەرلەمانی بەڕیتانیا بەدەست هێناوە و ئەوەش زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانە کە چەند ساڵیک لەمەوبەر لەدەستیدابوو.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، فرانس پرێس