Accessibility links

بۆریس جۆنسن دەڵێت کۆمەڵەی حەوت ڕێکەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی گواستنەوەی هاوڵاتیان لە ئەفغانستان


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی کۆمەڵەی حەوت ڕێکەوتوون لەسەر پلانێک بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ تاڵیباندا، مەرجی یەکەمی ڕێکەوتنەکە ئەوەیە دەبێت چەکدارانی تاڵیبان ڕێڕەوێکی پارێزراو دابین بکەن بۆ ئەو ئەفغانیانەی کە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن تەنانەت لە دوای 31 ی مانگی هەشتیشەوە.

جۆنسن دوای کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوت وتی " ئەوەی ئەمڕۆ کردمان ئەوەیە کۆمەڵەی حەوت ڕێکەوتن نەک تەنها لەسەر هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گواستنەوەی هاوڵاتیاندا، بەڵکو لەسەر نەخشە ڕێگایەکیش لەسەر ئەوەی چۆن لەگەڵ تاڵیباندا ڕێبکەوین."

وتی " مەرجی یەکەمی ئێمە وەکو کۆمەڵەی حەوت ئەوەیە دەبێت ئەوان گرەنتی ئەوە بدەن ڕێگا بدەن هاوڵاتیان وڵاتەکە جێبهێڵن، لە 31 ی مانگی هەشت و دواتریشەوە، ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بێنە دەرەوە."

وتیشی " هەندێکیان دەڵێن ئەوە قبوڵ ناکەن، بەڵام هیوادارم هەندێکیان لەوە تێبگەن، چونکە کۆمەڵەی حەوت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە ڕووی ئابووری و دیبلۆماتی و سیاسییەوە."

جۆنسن وتی " ئەوەی ئێمە دەیڵێین ئەوەیە ئەفغانستان نابێت دووبارە بگەڕێتەوە دواوە و ببێتە شوێنی دروستبوونی تیرۆر، ئەفغانستان نابێت ببێتە دەوڵەتێکی ماددە هۆشبەرەکان، کچان دەبێت بخوێنن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG