سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن داواکانی سەرۆک وەزیری سکۆتلەندای ڕەت کردەوە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسییەکی نوێ بۆ سەر بەخۆیی سکۆتلەندا لە دوای جیابوونەوەی بەڕیتانیاوە لە یەکێتی ئەوروپا، جۆنسن وتی " ئەوە ڕێوشوێنێکی ڕووخێنەر " دەبێت و ئەنجامی گشتپرسییەکی پێش پێنج ساڵ لەمەوبەر لەناودەبات.
سەرۆک وەزیری سکۆتلەندا نیکۆلا ستێرگن کە ڕابەرایەتی حکومەتێک دەکات پشتگیری لە سەربەخۆیی سکۆتلەندا دەکات وتی داوایەکی هەیە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسییەکی نوێ دوای ئەوەی حیزبەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرینەی کورسییەکانی سکۆتلەندای لەلە پەرلەمانی بەڕیتانیا بردەوە.
حکومەتی بەڕیتانیا وتی " ئەنجامدانی دووەم گشتپرسی لە ساڵی داهاتوودا لەسەر سەربەخۆیی ڕێوشوێنێکی ڕووخێنەر دەبێت. ئەنجامی گشتپرسییەکەی دیکە لە ناودەبات کە لە ساڵی 2014 دا ئەنجامدرا، هەروەها ئەو بەڵێنەش دەشکێنێت کە بە گەلی سکۆتلەندا دراوە کە لەمجۆرە گشتپرسییە تەنها ئەک جار دەکرێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز