Accessibility links

لە دوایین سەردانیدا بۆ کیێڤ وەکو سەرۆک وەزیر جۆنسن بەڵێنی یارمەتی زیاتر دەدات بۆ ئۆکرانیا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زیلێنسکی و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن، کیێڤ
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زیلێنسکی و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن، کیێڤ

بە بۆنەی ساڵیادی سەربەخۆیی ئۆکرانیاوە، سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زیلێنسکیدا کۆبۆوە، بەڵێنیدا یارمەتی سەربازی زیاتری ئۆکرانیا بدات لە جەنگەکەیدا لەگەڵ ڕووسیا.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا گوتی جۆنسن بەڵێنی یارمەتییەکی سەربازییدا کە بەهاکەی دەگاتە 54 ملیۆن پاوەند " 63.5 ملیۆن دۆلار "، یارمەتییەکانیش بریتی دەبن لە 2000 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەقەمەنی کە ڕێگە بە هێزەکانی ئۆکرانیا دەدەن باشتر ئامانجەکانی هێزە ڕووسییەکان بدۆزینەوە و لێیان بدەن.

جۆنسن کە کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە وەکو سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا گوتی " بەڕیتانیا بەردەوام دەبێت لە وەستانی لە پاڵ هاوڕێ ئۆکرانییەکانماندا. باوەڕم وایە ئۆکرانیا دەتوانێت ئەم جەنگە بباتەوە و دەشیباتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG