وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ تاران بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیدا کۆبۆوە لە هەوڵیدا بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیە بەڕیتانیەکە کە بە ڕەچەڵەک ئیرانیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا دوای کۆتایی سەردانەکەی جۆنسن بۆ ئێران وتی " ڕاستگۆیانە باسیان لەو بەربەستانە کردووە کە دێنە بەردەم ڕێگەی پەیوەندییەکانیان و جەختیان لەسەر پێویستی باشکردنی پەیوەندییەکانیان داوە لە هەموو بوارەکاندا. "
وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەدا جۆنسن باسی لە دۆسییەکانی کونسوڵخانە کردووە سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی کە دوو ڕەگەزنامەیان هەیە." یەکێکیش لەو دۆسیانەی دۆسیەی نازەنین زاگاری ڕاتکلیفە کە بەڕیتانیا دەڵێت سەردانی خێزانەکەی کردووە لە ئێران و دواتر بەرپرسانی ئێرانی دەستگیریان کردووە و زیندانیان کردووە بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە حکومەت.
هاوسەری زاگاری ڕاتکلیف بە کەناڵی سکای نیوزی وت دانیشتنەکە دواخراوە کە وابڕیاربوو خێزانەکەی لە دادگایەکی ئێران ڕۆژی یەکشەممە دادگایی بکرێت، وتیشی " پێم وایە ئەمڕۆ من گەشبینم."
وتی " بێگومان بوونی وەزیری دەرەوە لەوێ گەشەکردنێکی گەورەیە. بێگومان ئاڵۆزنەکردنی دانیشتنەکانی دادگا گەشەکردنێکی گەورەیە. بەڵام دەبوو گەشەکردنی گەورە ڕووبدات پێش ئەوەی بێتەوە ماڵەکەی خۆی. بەڵام من ئێستا زیاد لە هەموو کات هەست بە گەشبینی دەکەم."
تەلەفیزیۆنی ئێرانی ڕایەگەیاند لە گفتوگۆکاندا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێکەوتنامەی ناوەکیی و پێشهاتەکانی هەرێمەکە کراوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز