Accessibility links

بە هۆی تەقینەوە لە شاری عەفرین لانی کەم ١٠ کوژراو و ژمارەیەک بریندارن


دیمەنی تەقینەوەی ڕۆژی یەکشەمە لە بازاڕی شاری عەفرین
دیمەنی تەقینەوەی ڕۆژی یەکشەمە لە بازاڕی شاری عەفرین

هێرشێکی دیکەی ڕۆژی پێنج شەمە لانی کەم سێ مەدەنی و سەربازێکی تورکیای کوشت.

بە هۆی تەقینەوەیەک لە بازاڕی شاری عەفرین کە لە ژێردەسەلاتی هێزەکانی تورکیادایە لانی کەم ١٠ کەس کوژران کە کەسانی مەدەنی تێدان و چەندین کەسیش بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا، نەورۆز ڕەشۆ هەروەها زیانی تەقینەوەیەکی دیکە هەر لە ئەو شارەدا هێشتا نەزانراوە.

تورکیا بەردەوام هەڕەشەی هێرش بۆ سەر هیزەکانی کوردی سوریا دەکات کە ئەمەریکا پشتیوانیانە.

وێنەکان لە هێرشی یەکشەمە نیشان دەدەن کە کۆمەڵێک ئوتوموبیل لە بازارێکی پڕجەماوەر لە ناوەندی شاری عەفرین دووکەڵیان لێ بەرزدەبێتەوە. دیمەنی بازار شێوەیەکی ئاڵۆزی هەیە و لە هەمان کاتدا دەستەی فریاگوزاری بە دوای تەرمەکانی ئاکامی ئەو تەقینەوانەدا دەگەڕێن.

ڕێکخراوی چاودیری بە سەرمافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا گوتی تەقینەوەکە لە ڕێگای ئوتوموبیلیکی بۆمبکراو ئەنجام دراوە. هەروەها گوتی تەقینەوەکە لە بازاڕێکی نزیک بنکەی یەکێک لە گرووپەکانی ئیسلامی سەر بە ئوپوزسیون روویدا کە شاری عەفرینیان لە ژیردەستدایە.


ئاژانسی هەواڵنێری ئانادولوو سەر بە حکومەتی تورکیا گوتی ژمارەی کوژراوان چوار و برینداران ٢٠ کەسن.


هاوبەندی ئەمەریکا و کوردەکان وایکردوە پەیوەندییەکانی نێوان ئانکارا و واشنگتن بەرەوگرژی بڕوات. تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەڵ وەک لقێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان چاولێدەکات.

لەشکری ئەمەریکا بنکەکانی چاودێری دامەزراندوە بۆ ئەوەی تێک هەڵچوون لە نێوان تورکیا و یەکینەکانی پاراستنی گەڵ ڕوونەدات.

لەشکری تورکیا لە گەڵ هێزەکانی ئوپوزسیۆنی سوریا کە تورکیا پشتیوانیانە لە مانگی مارس پاشەکشەیان بە هێزەکانی کورد لە عەفرین کرد. لە ئەو کاتەوە شاری عەفرین لە ژێر دەسەڵاتی ئەو تاقمانەی ئوپوزسیون دایە، بەڵام بەردەوام لە لایەن هێزەکانی کوردییەوە هێرشیان کراونە سەر.

هێزەکانی کورد بەردەوام سکاڵا دەکەن کە تورکیا لە گەڵ گرووپەکانی هاوپەیمانی دەستی بە هەڵمەتێکی داڕێژراو کردوە کە زۆر بۆ دانیشتوان دێنن شارەکە چۆل بکەن.

XS
SM
MD
LG