تالیبان له هێرشێکی خوێناوی به ئوتوموبیلی بۆمبکرا له ناوه‌ندی ئه‌فغانستان 12 که‌سی کوشت و زیاتر له 150 که‌سی بریندار کردوون، وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغان گوتیان.
به گوێره‌ی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس هێرشه‌که له ده‌مێکدا دا دێت که کۆنفرانسێکی ئاشتی به به‌شداری ئه‌فغانێکان یه‌کشه‌مه له دۆحه پێک هاتووه.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی هه‌ریمی، حه‌سه‌ن ره‌زا یوسفی، گوتی ئوتوموبیله بۆمبکراوهکه له ناوه‌ندی غه‌زنی، له نزیک بنکه‌یه‌کی ئاسایشی نیشتمانی ته‌قیه‌وه. هه‌شت ئه‌ندامی ئاسایشی ئه‌فغان له نێو کۆژراوه‌کان دان.
گوته‌بێژی تالیبان زهبیحولا موجاهێد به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هێرشه خۆکوژییه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت و ده‌ڵێت ئامانجه‌که خانووبه‌ره‌کانی به‌شی زانیاری نه‌هێنی له غازنی بوو. ئه‌و گوتی ته‌قینه‌وه‌کان ده‌یان کارمه‌ندی ده‌زگای زانیاری کوشت. تالیبان گه‌لێک جاران ئه‌و ئیدعایانه ده‌کات.
مقامات وزارت بهداشت افغانستان با اعلام این که ممکن است آمار مجروحان افزایش یابد گفتند که در بین مجروحان حداقل ۶۰ کودک دانش‌آموز هستند که در مدرسهای نزدیک محل انفجار حضور داشتند.
کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند که وێده‌چێت ژماره‌ی برینداران زیاتر بکات و لانی که‌م 60 قوتابی هی قوبخانهیهکی نزیک شوێنه‌که له نێو برینداره‌کاندان.
له هه‌مان کاتدا، نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئاشتی زاڵمای خه‌لیلزاد ستایشی ئه‌و وتووێژانه‌ی کرد که له دۆحایه و سه‌باره‌ت به دانانی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ داهاتووی وڵاته.
ئه‌و گوتی ئامانجه‌که ئه‌وه‌یه تا یه‌کی مانگی 9ی زاینی ئه‌مساڵ ئه‌و چوارچێوه‌یه وه‌ده‌ست بێنین پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغان به‌ڕێوه‌بچێت.
خه‌لیلزاد، که بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆی له گه‌ڵ تالیبان له دۆحادا ئه‌نجامداوه، به ئاژانسه‌که‌ی گوت که تا ئێستا وتووێژه‌کان به‌رهه‌مداربوونه.
ئه‌و گوتی سێشهمه وتووێژه‌کان له گه‌ڵ تالیبان ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه.
وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به دیاریکردنی کاتێک بۆ کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ، ده‌سته‌به‌ر کردنی هه‌وڵی دژه تێرۆر له لایه‌ن تالبیانهوه، وتووێژه‌کانی نێوان حکومه‌تی ئه‌فغان و تالیبان و سه‌رئه‌نجام ئاگربه‌ستیش بووه.