Accessibility links

بۆڵتن: ئەمەریکا نایەوێت زیان بە هاوڕێکانی بگەیەنێت بەهۆی سزاکانی سەر ئێرانەوە


ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن وتی واشنن دەیەوێت توندترین فشار بخاتە سەر ئێران ئەوەش لەڕێی سزا سەپاندن بەسەر هەناردەکانی نەوتیەوە، بەڵام نایەوێت زیان بە هاوپەیمان و هاوڕێکانی بگەیەنێت کە پشت بە نەوت دەبەستن.

بۆڵتن وتی " بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەزانێت کە هەندێک وڵات، هەندێکیان نزیک لە ئێرانەوە لەوانەیە نەتوانن یەکسەری چیتر نەوتی ئێرانی نەکڕن."'

ئێستا ئەمەریکا بیر لەوە دەکاتەوە کاتێک لە پێنجی مانگی یانزەدا سزای سەپاند بەسەر هەناردەکانی ئێراندا، لەو وڵاتانە خۆش ببێت کە کڕینی نەوتی ئێرانیان کەمکردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG