Accessibility links

کۆشکی سپی: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیادا کۆدەبێتەوە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن

کۆشکی سپی وتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن چاوی بە باڵیۆزی تورکیا لە ئەمەریکا کەوتووە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆسییەی قەشە ئەمەریکییەکە ئاندرو برانسنی کە لە تورکیا دەستگیرکراوە.

وتەبێژی کۆشی سپی سارا ساندەرز وتی " لەسەر داوای باڵیۆزی تورکیا، جۆن بۆڵتن چاوی بە باڵیۆزی تورکیا سەردار کیلیچ کەوتووە لە کۆشکی سپی. باسیان لە دۆسییەی قەشە ئەمەریکییەکە ئاندرو برانسن و بارودۆخی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کردووە."

بەرپرسانی ئەمەریکی دەڵێن کاتێکی دیاریکراو دانەنراوە بۆ ئازادکردنی برانسن، کە ئەمەش لەگەڵ هەندێک لە ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکاندا یەک ناگرێتەوە. برانسن بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کودەتاکەی ساڵی 2016 ی تورکیا تۆمەتبار کراوە و ئەویش لەلای خۆیەوە ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

پارێزەری سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە نوێنەرایەتی خێزانی برانسنیش دەکات وتی " ڕاستییەکە ئەوەیە گفتوگۆیەکی بەردەوام هەیە لە نێوان دوو وڵاتەکەدا سەبارەت بە گەڕانەوەی برانسن بۆ ئەمەریکا. هیوادارم برانسن بگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا."

جێی ئاماژەیە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا گرژی تێکەوت بەهۆی دەستگیرکردنی ئاندرو برانسن لەلایەن تورکیاوە. ئەمەریکا داوای لە تورکیا کرد قەشە برانسن ئازاد بکات بەڵام تورکیا داواکەی ئەمەریکای ڕەت کردەوە، لە وەڵامدا ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر دوو وەزیری باڵای تورکیادا و سەرۆک ترامپیش فەرمانی دەرکرد بە زیادکردنی گومرگ لەسەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی تورکی. کە ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخی لیرەی تورکی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG