Accessibility links

کرێملن: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی ڕوسیادا کۆدەبێتەوە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن

کرێملن ڕایگەیاند ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی ڕوسیا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتندا لە هەفتەی داهاتوو لە جنێڤ.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " بێگومان پلان هەیە بۆ ئەم جۆرە پەیوەندییانە و ئامادەکاریشی بۆ کراوە."

لەلای خۆشیەوە کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن چاوی بە بەرپرسانی ڕوسیا دەکەوێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پەیڕەوییەکانی دوای کۆبوونەوەکەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە هلسنکی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG