Accessibility links

نەیجیریا خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت لە بەرامبەر بڕیاری ئەمەریکا بۆ یارمەتیدان لە دژی شەڕی بۆکۆ حەرامدا


نەیجیریا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بڕیارێـکی ئەمەریکا بۆ ڕەوانەکردنی تیمێـکی لەشکری کە لە 300 سەرباز پـێک‌دێت بۆ وڵاتی کامیرۆن بە مەبەستی یارمەتیدانی ناوچەکە لە شەڕی دژی گروپی بۆکۆ حەرام.

گاربا شێخو گوتەبێژی سەرۆکی نەیجیریا محەمەدۆ بوخاری ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لەم بارەیەوە گوتی ئەمە هەواڵێـکی دڵخۆشکەرە، لەم دەمەی پـێویستە هاوکاری هەبێت لە دژی ئەم گروپە توندڕەوە ئیسلامیـیە.

سەرۆک ئۆباماش هەر ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە ئێسـتادا 90 سەربازی ئەو تیمە ڕەوانەکراون و بڕیارە تەواوی تیمەکە لە بواری کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری و دیدەوانی کاربکەن.

گاربا شێخو گوتیشی ئەمەریکا بەڵێنی داوە پـشـتگیری لە شەڕی دژی بۆکۆ حەرام لە نەیجیریا و ناوچەکە بە گشتی بکات، ئەمەش بۆ نەیجیریا جێی بێزانینە. داواشی لە وڵاتان کرد چاو لە ئەمەریکا بکەن لە شەڕی دژی تێرۆرزمدا، گوتیشی ئەمەریکا ئەزمونێـکی باشی لەم بوارەدا هەیە.

جەختی لەوەش کرد مەسەلەی تێرۆر کێشەی وڵاتێـک نیـیە بە تەنها، بەڵکو کێشەی هەموو جیهانە، بۆیە دەبێت هەموو وڵاتان پـێکەوە کاربکەن بۆ نەهێشـتنی ئەو خراپکارانە.

XS
SM
MD
LG