Accessibility links

بلینکن: ئەمەریکا 200 ملیۆن دۆلاری دیکە وەکو یارمەتی بۆ مەکسیک و ئەمەریکای ناوەڕاست دابین دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت ئەمەریکا لە ڕێی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناحکومییەکانەوە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری دیکە وەکو یارمەتی مرۆیی بۆ مەکسیک و ئەمەریکای ناوەڕاست تەرخان دەکات.

بلینکن گوتی " یارمەتییەکەمان پشتیوانییەک دەبێت بۆ پاراستن و دابینکردنی پێویستییە مرۆییەکانی پەنابەر و ئاوارە و بێ نیشتیمان و کۆچبەرە لاوازەکانی ناو مەکسیک و ئەمەریکای ناوەڕاست."

لە ساڵی 2018 ەوە ئەمەریکا زیاتر لە 594 ملیۆن دۆلاری بۆ ناوچەکە دابین کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG