Accessibility links

بلینکن: گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکە باشترین دەرەنجامە بۆ ئەمەریکا و ئێران و جیهان


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان باشترین دەرەنجامە بۆ ئەمەریکا و ئێران و جیهانیش.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختیشی لە هۆشدارییەکەی ئەمەریکا کردەوە سەبارەت بەوەی کۆریای باکوور ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی حەوتەمین تاقیکردنەوەی چەکی ناوەکی.

لە ماوەی ڕابردووشدا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن گوتی واشنتن ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر ڕێکەوتنێکی نوێی ناوەکی بکات لەگەڵ ڕووسیادا و داوای لە مۆسکۆ کرد توانای خۆی بۆ گفتوگۆکردن بە باوەڕێکی باشەوە پیشان بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG