Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت ئەگەری تێکدانی بۆرییەکانی گاز ' لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا ' نابێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دەڵیت " لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نابێت " ئەگەر هێرشێک یاخود کارێکی تێکدەرانە بووبێتە هۆی دزەکردنی گاز لە هێڵی بۆریی گواستنەوەی گازی نۆرد ستریمدا.

مۆسکۆ و وڵاتانی ئەوروپا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە دزەکردنی گاز لە چەند شوێنێکی بۆرییەکەوە بۆ ناو دەریا، ئەمەش لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ڕووسیا هەناردەکردنی گازی بۆ ئەوروپا کەم کردۆتەوە.

بلینکن لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هیندستان سوبرەحمانیام جایشانکاردا وتی " ڕاپۆرتی سەرەتایی هەن لەسەر ئەوەی کە ڕەنگە ئەمە بەهۆی هێرشێکەوە یاخود کارێکی تێکدەرانەوە ڕوویدابێت، بەڵام ئەمانە ڕاپۆرتی سەرەتایین و هێشتا پشتڕاست نەکراونەتەوە. بەڵام ئەگەر پشتڕاست بکرێنەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نیە."

کۆشکی سپی گوتی ئەمەریکا ئامادەیە پشتیوانی هاوبەشە ئەوروپییەکانی بکات لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە هۆکاری دزەکردنی گازەکە لە بۆرییەکەوە.

بلینکن گوتیشی ئەوەندەی تێگەیشتووە دزەکردنەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی نابێت لەسەر وزەی ئەوروپا، هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە واشنتن کار لەسەر ئاسایشی وزەی ئەوروپا دەکات لە ماوەیەکی کورتخایەن و درێژخایەنیشدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG