Accessibility links

بایدن دەڵێت لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیەدا کۆنابێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت بەنیاز نییە لە گەشتەکەی مانگی داهاتوویدا بۆ ناوچەکە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلماندا ئەنجام بدات، وتیشی تەنها تەنها لە چوارچێوەی " کۆبوونەوەیەکی فراوانتری نێودەوڵەتیدا " چاوی بە شازادەی سعودیە دەکەوێت.

سەرۆک بایدن کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی چۆن لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ سعودیە مامەڵە لەگەڵ بابەتی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیدا دەکات، وتی " لەگەڵ محەمەد بن سەلماندا کۆنابمەوە. بەشداری کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکەم و ئەویش لەوێ دەبێت."


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG